Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌نداوه رایگه‌یاند: "كارێكی خراپ بوو".
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌وه دوا كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه كه ئایا ئه‌و هێرشه په‌یوه‌ندی هه‌یه به گرنگیدان به زیادبوونی گوته و دروشمه‌كانی "ره‌گه‌زپه‌رستیی سپیپێستی"، تره‌مپ گوتی: "به رای من نه‌خێر. پێموایه گرووپێكی بچووكن كه كێشه‌ی جدییان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له نیوزله‌نداوه بۆ ئه‌وان بڕوانن له‌وانه‌یه ره‌وشه‌كه ئاوا بێت. له‌مباره‌یه‌وه هێشتا زۆر شت نازانم".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نووسراوی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی نه‌بینیووه و به گوتنی "كارێكی خراپ بوو" كۆتایی به قسه‌كانی هێنا.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج ئه‌وه بوو تره‌مپ كه گوتی "كارێكی خراپ بوو" وشه‌ی "تیرۆر"ی به‌كار نه‌هێنا.
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا له‌باره‌ی هێرشه‌كه تره‌مپ وشه‌ی "موسڵمان"ی به‌كارنه‌هێنابوو.