Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه كرانه سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ، یه‌كێك له‌و دهستبهسهركراوانهش خه‌ڵكی ئوستڕالیایه.
ئاردێرن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور، یه‌كێك له‌و دهستبهسهركراوانهش خه‌ڵكی ئوستڕالیایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و سێ كه‌سه له په‌ڕاوی دادوه‌ریدا نه‌بووه كه پێشتر تاوانیان ئه‌نجام دابێت و سزا درابن، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوون كه خرابنه ژێر چاودێری دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی نیوزله‌ندا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه.
جاسیندا ئاردێرن باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئوستڕاڵییه ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا كه پێشتر سه‌ردانی وڵاتانی جیهانی كردووه ماوه ماوه‌ش به نایاسایی چووه‌ته نیوزله‌ندا.