Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
مێلبۆرن - AA
تیرۆریست برێنتن هاریسن تاره‌نت كه له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا هێرشی تیرۆریستیی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت، به‌تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی نیوزله‌ندا، تیرۆریست برێنتن هاریسن تاره‌نت كه له شاری كرایستچه‌رچ له كاتی نوێژی هه‌ینیدا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نوور و لینوود و ٤٩ كه‌سی كوشت و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن برایه به‌رده‌م دادوه‌ر.
دادگا فه‌رمانیكرد ئه‌و تیرۆریسته كه له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا برایه به‌رده‌م دادگا و داوای ئازادكردنی به كه‌فاله‌ت نه‌كرد، تا رۆژی ٥ی نیسان به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
------------------------------------
به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه كرانه سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ، یه‌كێك له‌و دهستبهسهركراوانهش خه‌ڵكی ئوستڕالیایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه كرانه سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ، یه‌كێك له‌و دهستبهسهركراوانهش خه‌ڵكی ئوستڕالیایه.
ئاردێرن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور، یه‌كێك له‌و دهستبهسهركراوانهش خه‌ڵكی ئوستڕالیایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و سێ كه‌سه له په‌ڕاوی دادوه‌ریدا نه‌بووه كه پێشتر تاوانیان ئه‌نجام دابێت و سزا درابن، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوون كه خرابنه ژێر چاودێری دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی نیوزله‌ندا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه.
جاسیندا ئاردێرن باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئوستڕاڵییه ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا كه پێشتر سه‌ردانی وڵاتانی جیهانی كردووه ماوه ماوه‌ش به نایاسایی چووه‌ته نیوزله‌ندا.