Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
له‌نده‌ن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی داوای له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و یه‌كێتییه (برێكسیت) بۆ ٣٠ی حوزه‌یران دوا بخات.
له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك-ی ناردووه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی بگاته رێككه‌وتن له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت كه پێشتر سێ جار له په‌رله‌مان رێككه‌وتننامه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
مه‌ی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پرۆسه‌یه كاتی ده‌وێت و به‌ریتانیا ناچاره به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا بكات كه له ٢٣ی ئایاردا به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌مه‌ش له ئاماده‌كاریدان.
مه‌ی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌ریتانیا بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌كه پێویستی به كاتی زیاتره و نووسیوویه‌تی: "به‌ریتانیا داوا ده‌كات ئه‌م پرۆسه‌یه له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ ته‌واو ببێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پرۆسه‌ی ده‌نگدان پێشتر ته‌واو بكه‌ن، ئه‌وا حكوومه‌ت پێشنیار ده‌كات ئه‌و پرۆسه‌یه پێش بخرێت".