لێدوانی به‌رپرسێكی یه‌په‌گه ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی عه‌فرین
- ئاڵدار خه‌لیل كه یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی عه‌فرین و، له پاش ده‌ركردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له دێرازۆر به پشتیوانی ئه‌مریكا، ئه‌و پلانه‌یان ئاسان بووه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاڵدار خه‌لیل كه یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی عه‌فرین و، له پاش ده‌ركردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له دێرازۆر به پشتیوانی ئه‌مریكا، ئه‌و پلانه‌یان ئاسان بووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی Defense Post كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، ئاڵدار خه‌لیل چه‌ند لێدوانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی سه‌باره‌ت به عه‌فرین دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پاش باغۆز پلانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ عه‌فرین له ئارادایه، ئاڵدار رایگه‌یاند: "رزگاركردنی عه‌فرین په‌یوه‌ست نییه به باغۆزه‌وه. به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه ستراتیجییه، ئامانجێكه. ئه‌وه بڕیارێك نییه ئێستا بدرێت".
ئاڵدار باسی له‌وه كرد كه چه‌ند گرووپێك به نهێنیی له عه‌فرین ماونه‌ته‌وه و، رۆژانه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، گوتی: "له رووی سروشتییه‌وه هه‌وڵی خێراكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ده‌ین بۆ سوود وه‌رگرتن له پێشهاته‌كانی ئێستا، پێشخستنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئازادكردنی عه‌فرین".
ئاڵدار خه‌لیل باسی له‌وه كرد كه ده‌ركردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باغۆز پلانه‌كانیانی له‌باره‌ی عه‌فرین ئاسان كردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن