Ali Mukarrem Garip,Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
كه‌ركووك - AA
له شاری كه‌ركووك، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوور، محەمەد یونس ساڵح لەگەڵ پاسەوانێکی بەناوی شاهۆ عەبدولسەلام، له په‌لامارێكدا کوژران.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ناوی عادل زه‌ینه‌لعابدین له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوور، محەمەد یونس ساڵح لەگەڵ پاسەوانێکی بەناوی شاهۆ عەبدولسەلام، له باشووری شاری كه‌ركووك له په‌لامارێكدا کوژراون.
ناوبراو رایگه‌یاند كه هه‌ردووكیان ده‌ستبه‌جێ له شوێنی په‌لاماره‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكراوه.
دوێنێ سه‌رۆكی لقی به‌ره‌ی توركمانی، قاسم قازانجی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا دیارده‌ی كوشتن و رفاندن له شاری كه‌ركووك هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه.