Kasım İleri
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجام دا، گه‌شته‌كه‌ی بۆ شاری ویڵمینگتۆن سه‌ربه ویلایه‌تی دێلاوێر كه زێدی خۆیه‌تی و پێشتر پلانی بۆ دانابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له كاتێكدا گرژی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له هه‌ڵكشاندایه له واشنتۆن جووڵه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش روویدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی كۆكرده‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی رووسیای له ناوچه‌كانی نزیك سنووری ئۆكراینا تاوتوێ كرد.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی جۆ بایدن-ی نوێ كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه ده‌چێت بۆ زێدی خۆی لە ویڵمینگتۆن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووی فه‌رمی رۆژی سه‌رۆكایه‌تی.
به‌ڵام دواتر به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی به میدیای راگه‌یاند "سه‌رۆك بۆ بۆنه‌یه‌كی خانه‌واده‌یی سه‌ردانی ویڵمینگتۆن ده‌كرد، به‌ڵام ئیدی ناچێت و ئه‌مشه‌و له واشنتۆن ده‌مێنێته‌وه".
له كاتێكدا ورده‌كاری له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی جۆ بایدن له واشنتۆن باس نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج بڕیاره‌كه له دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی بایدن و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن ده‌ركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ماكرۆن له ماوه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا دووجار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام دا، دواتر په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئه‌نجام دا.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه، كۆشكی سپی رایگه‌یاند "سه‌رۆك جۆ بایدن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجام دا. هه‌ردوو سه‌ركرده هه‌وڵه دیپلۆماسی و رێگریهكانیان دژبه كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له سنووری ئۆكراینا تاوتوێ كرد".