Dildar Baykan Atalay
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، رایگەیاند سزا بهسهر سەر ئەو کۆمپانیایە و بهرپرسهكانیدا دهسهپێنن کە پرۆژەی نۆرد ستریم ٢ ئەنجامدەدات.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا، لەو رۆژەوەی رووسیا ھێزی سەربازی لەسەر سنووری ئۆکراینا کۆکردووەتەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی کاریان لەسەر وەڵامدانەوەیەکی بەھێز و ھاوبەشی مۆسكۆ کردووە.
بایدن جەختی لەوە کردەوە کە لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە ئەم مانگە لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز ئەنجامیداوە، ھەنگاوەکانی بەرلین لە بەرامبەر رووسیا پێشەنگ بوون. دووپاتیشی کردەەوە کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە ئەوە لەگەڵ ئەڵمانیا لە نزیکەوە کاریان لەسەر راوەستاندنی پرۆژەی نۆرد ستریم-٢ کردووە.
سهرۆكی ئهمریكا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە دوای ئەو راوێژە نزیکەی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە، دوێنێ ئەڵمانیا ماوەی مۆڵەتی پرۆژەی نۆرد ستریم-٢ی راگرتووه و گوتی: "منیش ئەمرۆ، بە ئیدارەکەی خۆم راگەیاند کە سزا بهسهر کۆمپانیای (AG) کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی نۆرد ستریم-٢ە، لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکە بسهپێنن. ئەم ھەنگاوانە، بەشی یەکەمی ئەو سزایانەیە کە لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا جێبەجێمان کردووە".
جەختی لەوەش کردەوە کە لە ئەگەری زیادکردنی گرژییەکانی ناوچەکە لەلایەن رووسیاوە ئەوا ئەمریکا دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری ھەنگاوی زیاتر و گوتی: " بەو ھەنگاوانەی کە هاویشتوویهتی (سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر) پوتین ویستێکی دایە ھەموو جیھان کە پێشتر نەبینراوە بۆ دوورکەوتنەوە لە گازی سرووشتیی رووسی و شێوازەکانی دیکەی وزە".
ھاوکات جۆ بایدن لە بەرامبەر ئەو ھەنگاوانەی کە لە دژی رووسیا گرتوویهتییه بهر سوپاسی شۆلتز-ی کرد.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز، دوێنێ لە بەرامبەر ناساندنی بەناو کۆمارە جوداییخوازەکانی رۆژھەڵاتی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، رێنمایی راگرتنی ماوەی مۆڵەتی کارکردنی ھێڵی بۆریی گازی سرووشتیی نۆرد ستریم-٢ کە گازی رووسیا بۆ ئەڵمانیا دەگوازێتەوە، دەرکردبوو.