Ekip
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
رۆستۆڤۆن دۆن-AA
کاروانێکی سەربازیی رووسی کە لە نزیکەی ٢٠٠ ئۆتۆمبیل پێکھاتبوون و بە ئاراستەی ناوچەی دۆنباس-ی ئۆکراینا له پێشڕهوییدا بوون، بینران.
جموجۆڵی سەربازیی رووسی لە شوێنی نیشتەجێبوونی كویبوشێڤۆ سەربە ناوچەی رۆستۆڤی رووسیا کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرایناوە دوورە، دەستنیشانکرا.
پێشڕه‌ویی کاروانێکی سەربازیی رووسیی کە له زیاتر لە ٢٠٠ ئۆتۆمبیل و پێداویستیی سەربازیی جۆراوجۆر پێکھاتبوون بە ئاراستەی ناوچەی دۆنباس لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا، بووه مایه‌ی سەرنج.
ھاوکات دەیان سەرباز لەناو کاروانەکەدا بینران.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژوو كردبوو كه به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به فه‌رمی ده‌ناسێت.
هه‌روه‌ها له‌نێوان رووسیا و به‌ناو ئیداره‌ی جووداییخوازهكاندا رێككه‌وتننامه‌ی "دۆستایه‌تی" و "هاریكاریی" واژوو كرابوو.
١٥ی شوبات باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كردبوو كه داوا له سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ده‌كات به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بناسێنرێن و بڕیاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كرملین كردبوو.