Talha Yavuz
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
کیێڤ - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا، داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەزووترین کات رووسیا جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە داوە "بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا" رەنگە خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی کۆنسولخانەی وڵاتەکەیان لە رووسیا بەرتەسک بکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هاووڵاتییانی ئۆکراینا هەتا بۆیان دەکرێت خۆیان لە گەشتکردن بۆ رووسیا بەدوور بگرن و ئەو هاووڵاتییانەیش لەوێ نیشتەجێن، بەپەلە بگەڕێنەوە ئۆکراینا.
حکوومەتی ئۆکراینا داوای لە لە هاووڵاتییانی کردووە بەزووترین کات رووسیا جێبهێڵن.
- ناساندنی بەناو کۆماری دۆنێتسک و بەناو کۆماری لوھانسک لەلایەن سەرۆکی رووسیاوە
پێرێ دووشەممە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوو بڕیارنامەی لەبارەی ناسینی بەناو کۆماری دۆنێتسک و بەناو کۆماری لوھانسک واژوو کردبوو.
هەروەها پەرلەمانی رووسیا، بڕیاری سەرۆکی رووسیای لەبارەی بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی خاکی رووسیا پەسند کرد.