Ethem Emre Özcan
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی فهرمی سووریا "SANA"، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ٠٠:٥٦ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل لە بەری لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربە رژێم لە دەورووبەری ناوەندی شاری دیمەشق.
لە ھەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو هێرشەدا چوار سەربازی رژێم برینداربوون و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە و، تێدا هاتووە ''سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دووژمنی داوەتەوە و زۆربەیان خستووەتە خوارەوە''.
لە دیمەشقی پایتەخت لە پاڵ سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی سەربە گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەن.