Muhammed Emin Canik
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
بۆینس ئایرس - AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٢٩ كه‌س بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٨٢٩ کەسی دیکەدا بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا، كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی بەهۆی ئەو په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤٠ هه‌زار و ٧٧٦ كه‌س، ٩٢ هه‌زار و ٦٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ١٣ ملیۆن و ١٩٣ هه‌زار و ٢٠٥ كه‌س.
هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٦٦٤ هه‌زار و ١٥٨ كه‌س.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.