Eşref Musa,Mohamad Misto,Burak Karacaoğlu
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئیدلب - AA
ئه‌نجوومه‌نی شورای هۆزی سابحا كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه به‌رپرسیار ده‌كات له تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كه، به‌شیر فه‌یسه‌ڵ حوهیدی داوا ده‌كات بایكۆتی تیرۆریستانی یه‌په‌گه بكرێت.
سه‌ركرده‌ی هۆزی سابحا، به‌شیر فه‌یسه‌ڵ حوهیدی كه به نه‌یاری تیرۆریستانی یه‌په‌گه ناسراوه، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له ناوه‌ندی پارێزگای ره‌ققه تیرۆرکرا.
ئه‌ندامانی هۆزه‌كه ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یان كرد و كاردانه‌وه‌یان نیشان دا به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی یه‌په‌گه كه به‌رپرسیاری كوشتنه‌كه‌ی داده‌نێن.
هاوكات ئه‌ندامانی هۆزه‌كه هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ره‌ققه، له‌یلا مسته‌فا-یان ده‌ركرد كه سه‌ردانی پرسه‌كه‌یانی كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شورای هۆزی سابحاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌توندی ئیدانه‌ی كوشتنی به‌شیر فه‌یسه‌ڵ حوهیدی ده‌كه‌ن له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواكراوه بایكۆتی تیرۆریستانی یه‌په‌گه بكرێت و هاتووه "داوا له هۆزه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین بایكۆتی یه‌په‌گه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای ره‌ققه راده‌ستی رهققهییهكان بكرێته‌وه، داواده‌كه‌ین ئه‌و هاریكاریانهی له بواره‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌گه‌ل یه‌په‌گه كراون بپچڕێندرێن. نامانه‌وێت رۆڵه‌كانمان له ریزی هه‌سه‌ده‌دا ببینین".