Faruk Tokat,Zeynep Hilal Karyağdı,1 23
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
نه‌وه‌ی یه‌كه‌م شای عێراق فه‌یسه‌ڵ هاشمی، شازاده نه‌سرین هاشمی رایگه‌یاند له دۆخێك‌دا كه جیهانی عه‌ره‌بی له رووی ئایینی و سیاسییه‌وه دابه‌ش بووه هیوایان له سه‌ر توركیا هه‌ڵچنیووه.
شازاده نه‌سرین هاشمی له‌باره‌ی تێڕوانینی شازاده محه‌مه‌دی باوكی له‌باره‌ی توركیا كه هه‌فته‌ی رابردوو كۆچی دوایی كرد و وه‌سیه‌تی كردبوو له ئه‌نقه‌ره به خاك بسپێردێت و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی عێراق و توركیا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
پرسیار: شازاده محه‌مه‌دی كوڕی شا فه‌یسه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی چۆن بوون له‌گه‌ڵ توركیا و تێڕوانی چۆن بوو له‌سه‌ر توركیا؟
وه‌ڵام: له دۆخێك‌دا كه جیهانی عه‌ره‌بی له رووی ئایینی و سیاسییه‌وه دابه‌ش بووه هیوا له سه‌ر توركیا هه‌ڵچندراوه. رزگاربوون له‌و دۆخه ته‌نها به زانست و رۆشنبیری ده‌بێت. له‌م رووه‌وه گه‌شبینم به داهاتووی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. باوكم شازاده محه‌مه‌د بن فه‌یسه‌ڵ كه هه‌فته‌ی رابردوو كۆچی دوایی كرد به‌رده‌وام باسی له‌و شه‌ڕانگێزانه ده‌كرد كه توركیا ده‌كه‌نه ئامانج. رۆژێك به‌ر له كۆچكردنی باسی ره‌وشی ئابووری و سیاسیی توركیامان كرد. ئه‌و پێی گوتم 'شه‌ڕانگێزان ده‌یانه‌وێت ئاڵای توركیا دابگرن. به‌ڵام ئه‌م ئاڵایه هه‌تاهه‌تایه له ئاسمان ده‌شه‌كێته‌وه'. منیش له سایه‌ی باوكمه‌وه كه توركی عوسمانی ده‌زانی توركیام لا خۆشه‌ویست بوو و چاودێری رووداوه‌كانی توركیام ده‌كرد. باوكم له دوا قسه‌كانی نزای خێری بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیا ده‌كرد. منیش له‌سه‌ر رێگای ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بم. خوا ته‌مه‌نی ئه‌ردۆغان درێژ بكات و خۆڕاگری و ئارامی پێ بدات. چونكه توركیا وڵاتی هیوایه.
پرسیار: ئێران و ئه‌مریكا له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی بڕیار له عێراق له‌كێبڕكێدان. ئایا عێراق ده‌توانێت له‌نێ، ئه‌م كێشمه‌كێشه نێوده‌وڵه‌تیانه و له‌نێو ئه‌م پێكدادانه مه‌زهه‌بی و ئیتنیكییهدا رێگای خۆی دیاریبكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه ستراتیژییه‌كه‌ی پێشووی له جیهانی ئیسلامی‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر باس له‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی عێراق بكه‌ین كه به‌هۆی جیاكاریی مه‌زهه‌بی و ئیتنیكییه‌وه له زۆرێك له كه‌رته‌كاندا ده‌بینرێت، ناتوانم به‌راوردی نه‌كه‌م به قۆناغی شانشینیی عێراق.
پرسیار: گوته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و ئیتنیكی له‌ده‌رگاوه بچێته وڵاتێكه‌وه، سه‌قامگیری له‌په‌نجه‌ره‌وه به‌جێیده‌هێڵێت. ئه‌م گوته‌یه ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا جێبه‌جێده‌بێت؟ له‌وباره‌وه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: جیاكاریی مه‌زهه‌بی و ئیتنیكی، شێرپهنجهیهكه كه ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌ناوبردووه. ئامانجی پشت ئه‌مه، وێرانكردنی عێراقه. له‌سه‌رده‌می باپیرمدا تا كۆچی دوایی كرد، له‌پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی عێراقدا كاری كرد. بۆ جارێكیش بۆ هیچ هاووڵاتییه‌ك نه‌یپرسی خه‌ڵكی كوێیه. چونكه ئه‌و پرسیاره مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕی سیاسیی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خات.
پرسیار: ده‌ستێوه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی له‌عێراق بۆ ئاین، نه‌ژاد و ئیتنیكی خه‌ڵكی چۆن بوو؟
وه‌ڵام: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ته‌ماشای ئاین و مه‌زهه‌بی كه‌سی نه‌كرد و به‌گوێره‌ی توانا و لێهاتوویی كاری ده‌دا به كه‌سه‌كان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وكاته جیاكاری نه‌بوو له عێراق.