Murat Paksoy,Andaç Hongur,Berk Özkan,İsmail Özdemir
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج ده‌رچن و ئه‌وێ جێبهێڵن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له كۆشكی مابه‌ین له ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشێنكۆ كۆبووه و پاشان به‌شداری له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری ستراتیجیدا كرد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسیان له بابه‌تانێكی زۆر گرنگ كردووه، یه‌كێك له‌وانه‌ش پێشهاته‌كانی باكووری سووریایه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه بابه‌تی منبج بابه‌تی سه‌ره‌كییه و ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان له منبج به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رۆژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ست به‌و كارانه كراوه و گوتی: "كاره‌كانی مه‌شق له عەنتاب ئه‌نجامدران. سه‌ربازانی توركی و ئه‌مریكی به‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و پاشان كاره‌كانی ده‌ورییه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داڕێژاوه به‌رده‌وامه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج ده‌رچن و ئه‌وێ جێبهێڵن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی دیاریكراو هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه و گوتی: "به‌ڵام ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه په‌یڕه‌و نه‌كرا، زۆر زۆر له‌وه تیپه‌ڕی. ئیستا گوتمان ئیدی ده‌بێت ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و قۆناغه ده‌ستیپێكرد و درێژه‌ی هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها رایگه‌یاند، یه‌كێكی دیكه له بابه‌ته گرنگه‌كانی دارایی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه کە له‌باره‌ی هاڵكبانک-ه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر و گوتی:
"ئه‌م بابه‌تانه‌مان له‌گه‌ڵ خۆی باسكرد، قسه‌مان له‌سه‌ركرد، 'گوتی فه‌رمان به وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری هاوڕێم ده‌ده‌م له‌وباره‌وه'. له‌باره‌ی منبجیشهوه به‌هه‌مان شێوه 'گوتی فه‌رمان به وه‌زیرانی په‌یوندیدار ده‌ده‌م' و به‌ڕاستی ئێمه‌ش ئه‌و فه‌رمانه‌مان بینی كه له‌باره‌ی منبجه‌وه به وه‌زیره‌كانی دا. وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وان رۆژی دواتر په‌یوه‌ندیی به وه‌زیری به‌رگریی ئێمه‌وه كرد. به‌هه‌مان شێوه 'گوتی فه‌رمان به وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه ده‌ده‌م' و فه‌رمانی پێدان. چونكه رۆژی دواتر په‌یوه‌ندییان به وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی ئێمه‌وه كرد و گفتوگۆكان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه، بێگومان ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناغه له هه‌موو روویه‌كه‌وه گرنگه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له سزاكانی سه‌ر وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی توركیا كرد و گوتی:
"له‌وێش گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی به شێوه‌یه‌كی هاوكات ئه‌و سزایه هه‌ڵبگرین. ئه‌وكاته به‌پێی كاتی توركیا و ئه‌مریكا رێكخرا و له هه‌مان رۆژ و كاتدا سزاكان هه‌ڵگیران. ئێستا شتێكی له‌و جۆره له‌نێوانماندا نییه. پێكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. 10 و 11ی تشرینی دووه‌م له پاریس كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هه‌لی ئه‌وه‌مان ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ ئه‌نجام بده‌ین. به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین. له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا هه‌لی چاوپێكه‌وتنمان ده‌بێت".