Hamit Hüseyin
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایگەیاندووە: "لە خودای گەورە دەخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خۆشی و خێر و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و بێتە کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چەوساندنەوەی میللەتان".
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ھاتووە بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزنمان محەمەدولمستەفا ( سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
ھەروەھا بارزانی دەلێت بەوھیوایەی ئەم بۆنە پیرۆزە ھۆکارێکی دیکەی پتەوبوونی پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی بێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی بارزانی دەشلێت لە خودای گەورە دەخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خۆشی و خێر و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و بێتە کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چەوساندنەوەی میللەتان".