Hamit Hüseyin
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەلێت ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیھان، ھانی زیاتری ھەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا".
دەقی پەیامەکە:
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیھان، ھانی زیاتری ھەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٩/١١/٢٠١٩