جيهان

ئەڵمانییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەسەر "مشەخۆر"ی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا

Erbil Başay  | 23.11.2025 - نوێکردنەوە : 23.11.2025
ئەڵمانییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەسەر "مشەخۆر"ی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا

Berlin

بەرلین - AA

هاووڵاتییەکی ئەڵمانیا بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک بە ناونیشانی "مشەخۆر" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگیر کرا.

تیمەکانی پۆلیسی لە ویلایەتی بادن-ڤرتمبێرگ'ی ئەڵمانیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە و کەسێکیان دەستگیر کرد کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پۆستی "مشەخۆر"ی لەبارەی فەرمانبەرانی حکوومەتەوە بڵاو کردبوویەوە.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی Die Weltی ئەڵمانی، لە پۆستەکەی ئەو هاووڵاتییە نووسراوە:

"نەخێر، هەموو ئەو کەسانەی کە لە لایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێن و یارمەتی دارایی دەکرێن، باج نادەن بەڵام بە باجەکانەوە دەژین. هەر فەرمانبەر، سیاستڤان و یان فەرمانبەری کۆمپانیایەکی تایبەت، و هەر کەسێک کە لە لایەن دەوڵەتەوە یارمەتی دەدرێت. هیچ مشەخۆرێک بە کردەوە باج نادات".

هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ناوی M کە تەمەن ٤٥ ساڵە و لە کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئیش دەکات ڕایگەیاندووە کە پۆلیس کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی ١١ی تشرینی دووهەم، لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادگا لە ماڵەکەی دەستگیریان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە، پێیان گوتووە، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی تاوانی "هاندانی گشتی" بووە.

بە پێی گوتەی M، پۆلیسەکان پێیان گوتووە کە یان مۆبایلەکەیان بداتێ بە پاسڤۆردەوە و یان ماڵەکەی سەراوژێر دەکەن. ئەو ناچار بووە تەلەفۆنەکەی بە هێزەکانی پۆلسی بدات و پاشان بۆ بنکەیەکی پۆلیس ڕاگوازراوە.

پۆلیس بەو هاووڵاتییەی ڕاگەیاندووە کە وشەی "مشەخۆر" لە پۆستەکەیدا کێشە خولقێن بووە و ئەوە ڕاستەوخۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانە.

ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانییە ڕاشیگەیاندووە کە هاوکات پۆلیس ناچاری کردووە کە تاقیکردنەوەی DNA بدات بەڵام ئەو ئامادە نەبووە.

لە کاتێکدا پۆلیس و یان داواکاری گشتی ئەو وڵاتە لەبارەی تاوانی "هاندانی گشتی"، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە بەڵام دەگوترێ، وشەی "مشەخۆر" کێشەی بۆ دروست کردووە.

پارێزری M، مارکۆس پرێتزێل کردەوەکانی پۆلیسی بە نایاسایی و لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا ڕێگەیان نەداوە بچێتە سەر دۆسیەکەی.

ڕۆژنامەی Die Welt ڕاشیگەیاندووە ک نازییەکان، دژ بە جوولەکەکان وشەی "مشەخۆر"یان بەکار دەهێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın