Afra Aksoy,Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
سەنعا - AA
فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە رایگەیاند ئەو مووشەکە بالیستییەی کە سعوودیەی کردووەتە ئامانج 'درووستکراوی ئێران'ە.
گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی، تورکی مالیکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ریاز سازی کرد، رایگەیاند ''ئەو مووشەکانەی کە لە لایەن حووسییەکانەوە گیراوەتە سعوودیە، لە لایەن ئێرانەوە درووستکراون و جبەخانەی سەربازیی یەمەن مووشەکی لەوجۆرە لە خۆناگرێت''.
تورکی مالیکی باسی لەوەکرد ئەو مووشەکەی رۆژی شەممەی رابردوو حووسییەکان ئاراستەی ریاز و پێشتریش ئاراستەی مەککەی پیرۆزیان کردووە ''هێرشێکی وەحشیانە''یە و رایگەیاند ''ئەگەر حووسییەکان لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێنەکرایە، بەو شێوەیە گرژییەکانیان هەڵنەدەکشاند''.
تورکی مالیکی تیشکی خستە سەر ئەوەی ژمارەیەک بەڵگە هەن کە دەیسەلمێنن ئێران پشتیوانیی لە حووسییەکان دەکات لە رووی چەکەوە و رایگەیاند ''دوای ئەوەی لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا سەنعا کەوت، حووسییەکان بوون بە خاوەنی هەموو توانا سەربازییەکانی سوپای یەمەن. گرنگترینی ئەو چەکانەش مووشەکە بالیستییەکانە. ئەو توانا سەربازییانە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیی لێکرا. ئێران لە هەریەک لە بوارەکانی تەکنیک، مەشق و پلاندانانەوە لە رێگەی پسپۆڕە ئێرانییەکان و مووشەکە بالیستییەکانەوە هاوکاریی چەکدارە حووسییەکان دەکات''.
گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی، تورکی مالیکی وێنەی هەریەک لە مووشەکە بالیستییەکانی ''ڤۆڵکەینۆ-وەن'' و ''ڤۆڵکەینۆ-توو''ی نیشان دا و ئاماژەی بەوەکرد پێشتر یەمەن خاوەنی ئەم جۆرە چەکانە نەبوو، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت کە دزە بە مووشەکی بالیستیی بۆ ئەو وڵاتە کراوە.
تورکی مالیکی باسی لەوەکرد کە مووشەکەکان بە شێوەی پارچە پارچە هێنراونەتە یەمەن و لەوێ پێکەوە نراونەتەوە.