Mümin Altaş
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
لواندا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەرمی لە لواندای پایتەختی ئەنگۆلایە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لەلایەن سەرکۆماری ئەنگۆلا، جۆواو مانوێل گۆنسالڤس لۆرێنسۆوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، رێوڕەسمێک بۆ پێشوازی لە ئەردۆغان رێکخرا و سەرکۆماری ئەو وڵاتە لۆرێنسۆ پێشوازی لە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کرد.
دوای ئەوەی ئەردۆغان و لۆرێنسۆ شوێنی خۆیان لە ناوچەی رێوڕەسمەدا گرت، سرودی نەتەوەیی هەردوو وڵات لێدرا.
دواتر سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و لۆرێنسۆ شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان، فاتیح دۆنمەز و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک و جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ئاک، ئەفکان ئاڵا و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن بەشداربوون.