Ahmet Furkan Mercan
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
تۆكیۆ – AA
له‌سه‌دا ٦٦،١ی دانیشتووانی ژاپۆن هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان به‌كار هێناوه.
حكوومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند کە نزیكه‌ی ٩٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هاووڵاتی كه ده‌كاته له‌سه‌دا ٧٤،٧ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته یه‌ك دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن و ٦٠٠ هاووڵاتیی كه ده‌كاته له‌سه‌دا ٦٦،١ هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
له‌سه‌دا ٩١،١ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته ٦٥ ساڵ دۆزی یه‌كه‌م و له‌سه‌دا ٩٠یشیان هه‌ردوو دۆزه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ژماره‌ی دانیشتووانی ژاپۆن ١٢٦ ملیۆن كه‌سه و له شوباتی ٢٠٢١، ده‌ست كراوه به هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌و وڵاته.