Muhammet Ali Kemal
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2017
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند چوونە ژوورەوەی پیاوانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵ بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ قەدەغەیە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ رێگە نادرێت پیاوانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵ بچنە نێو مزگەوتی ئەقساوە بەڵام هیچ سنووردارکردنێک بۆ چوونەژوورەوەی ژنان دانەنراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە لە ناوچەی قودسی کۆن کە هێزی پۆلیسی زۆرتر جێگیر دەکرێن و چەند شەقامێکیش کە بەرەو ئەو ناوچەیە دەچن، دادەخرێن.
پۆلیسی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە و دانانی ئەو یاساغانە لەبەرامبەر ئەو زانیارییانەدایە کە بەدەستیان گەیشتووە و باس لەوە دەکات فەڵەستینییەکان ''ئامادەکارییان کردووە خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و گرژیی و پشێویی بنێنەوە''.