جيهان

ئەمریکا گفتوگۆکانی دەستپێکردنی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن راگەیاند

- سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە لەگەڵ ١٣ وڵاتدا بە ژاپۆنیشەوە دەستیان کردووە بە گفتوگۆکانی دەستپێکردنی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن.

Ahmet Furkan Mercan  | 23.05.2022 - نوێکردنەوە : 24.05.2022
ئەمریکا گفتوگۆکانی دەستپێکردنی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن راگەیاند

Japan

تۆکیۆ - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە لەگەڵ ١٣ وڵاتدا بە ژاپۆنیشەوە دەستیان کردووە بە گفتوگۆکانی دەستپێکردنی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن.

جۆ بایدن کە لە دووەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ ئاسیا لە ژاپۆنە کە لە پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا ئەوە یەکەم سەردانە بۆ ئاسیا ئەنجامی دەدات لە تۆکیۆ دەستی بە گفتوگۆکانی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن کرد.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ''یاسای نوێ دەنووسین. ئەمڕۆ بۆ ئامانجێک لێرەین. بەشێکی زۆری داهاتووی ئابووریی سەدەی ٢١ لە هیندی-زەریای هێمن دەنووسرێت''.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن کراوەیە بەڕووی ئەندامانی نوێدا.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ململانێ لە کێبڕکێی دیدی ئابوورییدا روو دەدات و پێویستە کێبڕکێی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن بگاتە لووتکە.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆشکی سپی لە سەرەتادا لە پاڵ ئەمریکا و ژاپۆندا هەریەک لە هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، ئیندۆنێزیا، تایلاند، سینگاپور، مالیزیا، فلیپین، ڤێتنام، نیوزلاند و بروونای لە چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن دا دەبن.

لە ئێستادا چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن بە قەبارەی ئەندامانی یەکسانە بە سەدا ٤٠ی داهاتی نەتەوەیی جیهان.

ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ بڵاوی کردەوە، ١٣ وڵاتە ئەندامەکەی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا رایانگەیاندووە ''لە پێناو ئامادەکردنی ئابوورییمان بۆ داهاتوو، دەست دەکەین بە دامەزراندنی چوارچێوەی ئابووریی هیندی-زەریای هێمن. بەو دەستپێشخەریە ئامانجمان ئەوەیە هاریکاری، سەقامگیری، خۆشگوزەرانی، گەشەپێدان و ئاشتیی لە ناوچەکەدا بەرقەرار بکەین''.

دەستپێشخەریەکە کە لەسەر شێوازی ''هاوبەشی نوێ'' ناسێندراوە، ئاسانکاری بازرگانی، بە دیجیتاڵکردنی ئابوورییەکان، پەرەپێدانی زنجیرەکانی دابینکردن و ئاسانکاری وەبەرهێنانی ژێرخان لەخۆ دەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın