Yassine Aydi,Çağrı Koşak
23 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2022
مەسقەت - AA
ئێران و سوڵتاننشینی عومان ١٢ رێککەوتننامەیان لە بوارەکانی نەوت و غازی سروشتیدا، واژوو کرا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عومان بڵاوی کردەوە، سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی لە میانی سەردانێکیدا بۆ مەسقەت لەگەڵ سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی عەلەم عامر بەڕێوەچوو و تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کراون.
دوای کۆبوونەوەکەش، ١٢ رێککەوتننامە لەنێوان ئێران و عومان واژوو کراون کە تایبەتن بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی نەوت، غازی سروشتی و گەیاندندا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد بوسەعیدی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەک رێککەوتننامەی دیکە لەگەڵ ئێران واژوو دەکەن.
دوابەدوای سەردانەکەی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی بۆ قەتەر لە مانگی شوباتی رابردوودا، ئەمە دووم سەردانی ناوبراوە کە بۆ وڵاتانی کەنداو ئەنجامی بدات.