Dildar Baykan
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
لە ویلایەتی ئەریزۆنا کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، جۆ بایدن بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ئەو ئامارە نافەرمییانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، بایدن لە ویلایەتی ئەریزۆنا سەدا ٤٩،٤ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و پێش دۆناڵد ترەمپ کەوتوە کە سەدا ٤٩،٠٦ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەم شێوەیە بایدن بە جیاوازیی نزیکەی ١١ هەزار دەنگ پێش رکابەرەکەی کەوتووە، هەروەها توانیویەتی ١١ کورسی دیکە بەدەستبهێنێت و ژمارەی کورسییەکانی بگەیەنێتە ٢٩٠ کورسی.
لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، هەر کاندیدێک نیوەی کورسییەکانی نوێنەرایەتی واتە ٢٧٠ کورسی بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.