جيهان

ئەمریکا سزای بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند کە لە ئێرانەوە پارە بۆ حزبوڵڵا دەگوازنەوە

Elif Gültekin Karahacıoğlu  | 07.11.2025 - نوێکردنەوە : 08.11.2025
ئەمریکا سزای بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند کە لە ئێرانەوە پارە بۆ حزبوڵڵا دەگوازنەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئەمریکا بڵاویکردەوە سزای بەسەر ئەو بەڕێوەبەرە داراییانەدا سەپاندووە کە دەیان ملیۆن دۆلاریان لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا گواستووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیاندنێکی سەبارەت بە سزاکان بۆ سەر بەڕێوەبەرە داراییەکان بڵاوکردەوە، کە لە ئێرانەوە پارەیان بۆ حزبوڵڵا دەگواستەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانە بە هاوکاری بازرگانان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بڕێکی زۆر پارە لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا دەگوازنەوە و، مامەڵەی بازرگانی نایاسایی ئەنجام دەدەن.

هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەدا باس لەوە کراوە ئەمریکا سزای بەسەر ئەو بەڕێوەبەرە داراییانەدا سەپاندووە کە دەیان ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا دەگوازنەوە، جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئێران بە نهێنیی پارە بۆ حزبوڵڵا دابین دەکات و، ئەمریکا بە ڕێگریی کردن لەو پارەدانە پێداگرە لە پشتیوانی کردنی لوبنان.

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئێران بە پشتیوانی کردنی حزبوڵڵا، سەروەری لوبنان لاواز دەکات، لەبەرئەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی گشت ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستیدایە بۆ پشتیوانی کردنی لوبنان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın