Hakan Çopur
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
واشنتۆن - AA
بەهۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی لە میانمار، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە تەواوی کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی کرد ئەگەر ناچار نەبن لەو وڵاتە نەمێننەوە و جێیبهێڵن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە دوای کودەتاکەی میانمار توندوتیژی و رووداوی نێو شەقامەکان لە زۆر شوێنی ئەو وڵاتە تا دێت روو لە هەڵکشانە.
لە راگەیەندراوەکەدا هۆشدارییەکی ١٤ی شوبات لەبارەی گەشتکردن بۆ میانمار نوێکراوەتەوە کە ئامۆژگاری جێهێشتنی خۆویستی ئەو وڵاتە کراوە و فەرمانکراوە بە هەموو ئەو دیپلۆماتکارانەی لەو وڵاتەدا کاردەکەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا لەمڕۆوە ئەگەر ناچار نین بە مانەوە، ئەوا ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا بەردەوامی بە ئاستی جۆری-٤ (گەشتی بۆ مەکەن) لەبارەی میانمار دانراوەتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە ئەگەر ناچار نەبن سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.