جيهان

ئەمریکا بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت

ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی و بەرگریی سەربە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە عێراق، خزمەتگوزاری لۆجیستی پەیوەست بە سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە و ھاوسەنگی سەربازی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت.

Elif Gültekin Karahacıoğlu, Sami Sohta  | 06.02.2026 - نوێکردنەوە : 09.02.2026
ئەمریکا بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار نیشاندا.

ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی و بەرگریی سەربە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، عێراق داوای کردووە کە گرێبەستی خزمەتگوزاری لۆجیستی بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێلی جۆری "VACIS XPL".

باسی لەوەش کردووە، بەپێی گرێبەستەکە کە کۆنگرێسی لێ ئاگادارکراوتەوە، بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشرێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گرێبەستەکە، تەنھا خزمەتگوزاری لۆجیستی پەیوەست بە سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە و ھاوسەنگی سەربازی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın