Hakan Çopur
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند وڵاتەکەی بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی رەوانەی ئۆکراینا دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا، بایدن راگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێدا جەختی لەوە کردووەتەوە بەردەوامی دەدەین بە پشتیوانی و هاوکاری کردنی ئۆکراینا.
بایدن لە راگەیاندراوەکەدا بە روونی ئاشکرای کردووە کە بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستيی سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن و ئەوەی خستووەتەڕوو کە پاکێجی هاوکارییەکە جگە لە کەلوپەلی سەربازی، چەک و تۆپ و تەقەمەنی، سیستەمی راداریش لەخۆ دەگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا، بایدن هەروەها داوای لە کۆنگرێس کردووە بە زووترین کات پاکێجی هاوکارییەکە رادەستی کیێڤ بکەن.