Raşa Evrensel
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی جۆری "Su-27" و تێکشکاندنی دوو مووشەکی "Smerch"ی لە شاری ئیزۆم لە ناوچەی خارکیڤ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیا فڕۆکەیەکی جۆری Su-27 ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ئۆکراینا لە نزیک گوندی پلاتۆتۆڤکا لە ھەرێمی لوھانسک، خستەخوارەوە".
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتیشی: "هێزەکانمان حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکاندا تێکشکاندووە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرایشی کە هێزەکانیان دوو مووشەکی جۆری Smerchیان لە نزیک شاری ئیزۆم تێکشکاندووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژەکانی سەربە هێزەکانی وشکاییی رووسیا نزیکە ٢٣٠ ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج کە ٢٢یان شوێنی ئاراستەکردنی مووشەک، ٢٠٧یان شوێنی مانەوەی هێزە چەکدارەکان و جبەخانەی سەربازیی و سێ شوێنەکەی دیکە کۆگای چەک و تەقەمەنی بوون.