Dmitri Chirciu
01 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، بڵاوی کردەوە سوپای رووسیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨ ژێرخانی سهربازیی ئۆکراینای تێکشکاندووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە کیێڤ-ی پایتەختەوە نوێترین زانیاری لە بارەی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
کۆناشینکۆڤ ئەوەی خستەڕوو کە سوپای وڵاتەکەی لە ئۆکراینا بەردەومە لە پێشڕەوی و گوتی: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە رێگەی هێرشی فڕۆکە جەنگیيەکانەوە توانراوە ٢٨ ژێرخانی سهربازیی ئۆکراینا بکرێتە ئامانج".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتیشی: "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە تا ئێستا ئۆکرانیا ١٤٠ فڕۆکە، ٨٠ هەلیکۆپتەر، ٣٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٨٢٦ تانک و زریپۆش، ١٩٥ راجیمه، ٧٦٦ پاس و ١٧٠٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی لەدەستداوە".