Raşa Evrensel
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
ئەنقەرە ــ AA
کۆمپایای شل (Shell Oil Company) رایگەیاند کە کارەکانی لە وێستگەکانی سووتەمەنی لە رووسیا رادەگرێت و لەو وڵاتە دەکشێتەوە، ئەوەیش بەھۆی شەڕەکانی دژبە ئۆکرانیا.
کۆمپانیای شل کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دانوستانەکانی بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە شاری تۆرجۆک سەربە ناوچەی تڤیر باکووری مۆسکۆ پایتەختی رووسیا و ھاتووە "کاری لەپێشینەمان، پاراستنی گیانی فەرمانبەران و بریکارەکانمان، ھەروەھا پایەندبوونە بە یاسای رووسیا".
رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی رابردوو ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.
ھاوکات ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا بەھۆی ھێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، سزای نوێیان لە بوارەکانی ئابووریی، داریی، گواستنەوە و وزە بەسەر رووسیادا سەپاند.