Islam Doğru
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرك - AA
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤١ هەزار و ٩٦٨ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٦٠١ هەزار و ١٨٢ کەس.
هاوکات ٦٦٥ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٤ هه‌زار و ٢٨٠ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٨١٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ١١٠ مليۆن و ٥٢٨ هەزارى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٢٩ هه‌زار و ٧٤٤ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش هەريەك لە تێكساس بە ٨٠٢ هەزار و ١٨٠ حاڵەت و فلۆريدا بە ٧١٤ هەزار و ٥٩١ حاڵەتى تووشبوون دێت.
لە رووى ژمارەى گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا، ويلايەتى نيويۆرك هێشتا پێشەنگە بە تۆماركردنى ٣٣ هەزار و ٢٩٠ حاڵەتى گيانلەدەستدان.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە نزيكەى شەش ملیۆن و ٥٦٠ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى چوار ملیۆن و ٩٠٦ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.