Sefa Şahin
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاویكردهوه ناوچەى ستراتیژیی جيبرائيل له قاراباخ لەلايەن سوپاى ئازەربايجانهوە له داگیركاریی ئازادكراوه.
لەو راگەيەنراوەى كە لەلایهن وەزارەتى بەرگريى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە:
"بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لە سەرچاوە متمانەپێكراوەكانى ئازەربايجانەوە وەرگيراوە، سوپاى ئازەربايجان، لە دواى گوندەكانى بويوك مەرجانلى، ماراليان و شەيبەى، ناوچهی جبرائيل-ى خاوەن پێگەيەكى ستراتیژییان لە داگيركردن ئازادكردووه".