Mehmet Nuri Uçar
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
غەززە - AA
جووتيارە فەڵەستينييەكانى غەززە، دەستيان بە لێكردنەوەى بەرهەمى زەيتوونى ئەمساڵ كرد.
فەڵەستينييەكان، كە ژيانيان لە ههلومەرجە سەختەكانى گەمارۆى ئيسرائيلدا بهڕێدهكهن، روويانكردە بێستانەكانيان بۆ لێكردنەوەى زەيتوون.
لهگهڵ دهستپێكردنی وهرزی رنینهوهی زهیتوون له كهرتی غهززه، جووتیارانی شاری رهفهح دهستیان به لێكردنهوه زهیتوون له باخهكانیان كرد. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
محەمەد شاعير تەمەن ٤٥ ساڵان كە جووتيارێكى فەڵەستينييە، لە لێدوانێكدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، رايگەياند كە باخێكى ١٥ دۆنمى زەيتوونى هەيە و گوتى، لە كۆتايى مانگى ئەيلوولەوە دەستيان بە لێكردنەوەى بەرهەمى زەيتوون كردووە.
شاعير، ئاماژەى بەوەكرد، چەند جووتيارێك لێكردنهوهی بەرهەمەكانيان بۆ ناوەڕاستى مانگى تشرينى دووەم دواخستووە و تیشكی خستهسهر ئهوهی، ئەگەرى هەيە بەرهەمى ئەمساڵ بە بەراورد به پارساڵ كەمتربێت.
لەلايەكى ديكەوە گوتەبێژى وەزارەتى كشتوكاڵى فەڵەستين ئەدهەم بەسيونى لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامە ناوخۆييەكان ئاماژەى بەوە كرد، ئەمساڵ بەهۆى دۆخی كەشوهەوا چاوەڕوانى بەرهەمهێنانى ٢٤ تۆن زەيتوون دەكەن و ئاشكرايكرد، ئەو رێژەيە بە بەراورد لەگەڵ ساڵى پار سەدا ٣٠ كەمترە.
بەسيونى ئاشكراشیكرد ساڵى پار نزيكەى ٣٠ هەزار تۆن زەيتوونيان بەرهەمهێناوە و و گوتى، لە كەرتى غەززە خاوەنى نزيكەى ٤٠ دۆنم زەوین كه به داری زەيتوون چێنراوه.