Mazın Asad
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
ئیدلب/ - AA
رژێمی بەشار ئەسەد ھێرش ئاسمانی بۆ سەر ئیدلب، لازقیە، حەما، حومس، دێرا و دیمەشق ئەنجام دەدات کە دەکەوێتە نێو "ناوچەکانی داماڵراو لە پێکدادان".
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سووریا دەستی کەوتووە، رژێمی ئەسەد ھێرش ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی جسر ئەلشوغول و شارەدێی بەدیمە-ی دەوروبەری شاری ئیدلب، ناوچەی چیای کورد لە شاری لازقیە، شارەدێی لاتامنی باکووری شاری حەما، ناوەندی شاری دێرا، ناوچەی رۆژھەڵاتی غوتا و گەڕەکی جۆبار-ی شاری دیمەشق ئەنجام دەدات.
ھێزەکانی رژێمی ئەسەد چڕترین ئەو ھێرشانە بۆ سەر ناوەندی شاری دێرا ئەنجام دەدات و لە ناوچەی بەلەد دێرای شارەکەش کە بە "شاری کۆن" دەناسرێت، بە موشەکی فیل ھێرش ئەنجام دەدات.
لە دوای بۆردومانەکانی ئەمڕۆ بەیانی سەر گوندی کەسەیین لە باکووری شاری حومس، خەڵکی گوندەکە ناچاربوون ماڵەکانیان جێ بھێڵن.
ھێزەکانی رژێم لە رۆژھەڵاتی دیمەشق-یش بە ھاوەن ھێرش بۆ سەر گەڕەکی جۆبار و شاردەێی ئەربین ئەنجام دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەکانی خولی چوارەمی سووریا لە ئاستانا لە ٤ و ٥ی مانگی ئایار، وڵاتانی گەرەنتیکاری تورکیا، رووسیا و ئێران ژمارەیەک ناوچەیان لە سووریا وەک "ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان" راگەیاندبوو.
کۆبوونەوەی نێوان وڵاتانی گەرەنتیکار لەسەر وردەکاری ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان ھێشتا درێژەی ھەیە.