Mazın Asad
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
جەددە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێکی فەرمی، گەیشتە شاری جددەی سعوودیە.
چاوشئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە شاری جددە لە لایەن وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعوودیە نەزیر بن عوبەید ئەلمەدەنی، نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی ساڵح موتڵو شەن و کونسوڵی گشتی تورکیا لە جەددە عاکیف مەنەڤشە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەست کەوتوون، چاوشئۆغڵو کە لەسەر داوەتی شای سعوودیە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە شاری جددەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئێوارە لە شاری مەککە لەگەڵ شا سەلمان کۆبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن لەسەر دواپێشھاتەکانی قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
چاوشئۆغڵو پێش ھاتنی بۆ سعوودیە، لە وڵاتی کوێت ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی قەتەر ئەنجامدابوو.
ھەریەک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات، میسر و یەمەن دوای ئەوەی قەتەریان بە ''پشتیوانییکردنی تیرۆر تاوانبارکرد''، رایانگەیاند کە پەیوەندییە دیبلۆماسیییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاندووە. سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن کایەی ئاسمانییان بە رووی قەتەردا داخست و داوایان لە کەسایەتییە دیبلۆماسییە قەتەرییەکان کرد لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکانیان جێبھێڵن. ھاوکات ھەریەک لە ماڵدیڤ، حکوومەتی تەبروق لە لیبیا کە ژەنەراڵی کودەتاچی خەلیفە حەفتەر پشتیوانیی دەکات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە و مۆریتانیا بەشدارییان لە گەمارۆ دیبلۆماسییەکەی سەر قەتەر کرد.