Halit Süleyman,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
حومس – AA
هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد هێرشی ئاسمانیان کردە سەر شارۆچکەی تەلبیسە کە یەکێکە لە ناوچە پێکدادان لێ قەدەغەکراوەکانی پارێزگای حومس.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە تەلبیسە، دییا حەداد بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد چوار جار هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەکە.
لە ئاکامدا شەش هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە مەیدانییەکان. زیانی زۆریش بەر ژمارەیەک لە ماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.
شارۆچکەی تەلبیسە بە دووری ١٣ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری حومس و پێنج ساڵە لە ژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەددایە.