Mehmet Şah Yılmaz
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
مۆسکۆ/ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد لەبارەی سووریا جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رەخساندنی زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا، پێشخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد لەبارەی سووریا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "جەختمان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رەخساندنی زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا، پێشخستنی پرۆسەی سیاسیی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کرد".
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد "لەبارەی سووریا" کە دوو رۆژ دەخایەنێت لە مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت.