Zafer Fatih Beyaz
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئه‌نجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەیەی كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لە میانی پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێى پێشهاتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و ناتۆ كراوە.
لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ ستۆڵتنبێرگ، ئەردۆغان رايگەياند توركيا لە بابەتى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاستدا تەنها بە گوتار نا بەڵكو بە كردارەکانیشی زۆر بەڕوونى ئەوەى نيشاندا كە لايەنگرى كەمكردنەوەى گرژييەكان و ديالۆگە.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا سازش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خوێنساردانه و ئارامانهی خۆی سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشاندنی گرژییه‌كان له‌لایه‌ن یۆنان و هاندانهكانی ئه‌و وڵاته ناكات، و ئاماژەى بەوەش كرد كە ئاراستەى گفتوگۆکانی گەڕان و دۆزينەوە، بەو هەنگاوە دۆستانانە پەيوەستە كە يۆنان بۆ نەرمكردنەوەى دۆخەكە دەينێت.
ئەردۆغان، ئەوەشى راگەياند كە بەڕێزەوە پێشوازى لەو هەوڵە كردارانەى سكرتێرى گشتيى ناتۆ ستۆڵتنبێرگ دەنێن كە لە دۆخى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست پێشكەشكردووە و گوتى، "توركيا لە بابەتى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست لە يەكەم ساتەوە پاڵپشتيى هەوڵەكانى ناتۆى کردووە بۆ جياكردنەوە و لە ناخەوە هيواى خواستووە دۆخەكە بگاتە گفتوگۆ.
سەركۆمارى توركيا لە بارەى هەوڵەكانى لێكجياكردنەوەى ناتۆ، ئاشكرايكرد كە وەكو توركيا وا بيردەكەنەوە كە زۆر نزيكن لە لێكتێگەيشتن و ئاماژەى بە گرنگى هەماهەنگيى ناتۆ لەو بابەتەوە و هەماهەنگيى لەگەڵ توركيا بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى ناوچەكە كرد.