سياسەت, جيهان

ئەردۆغان: "هەوڵدرا ئەو پیلانانەی لە عێراق و سووریا و زۆر شوێنی دیکە ئەنجامدراون لەسەر ئێمەش تاقیبکرێتەوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " زۆر باش دەزانین کە بۆچی هەوڵ دەدرێت رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بهێڵدرێتەوە کە ٤٠ ساڵە خوێنی گەلەکەمان دەمژێت".

Enes Kaplan  | 06.12.2021 - نوێکردنەوە : 06.12.2021
ئەردۆغان: "هەوڵدرا ئەو پیلانانەی لە عێراق و سووریا و زۆر شوێنی دیکە ئەنجامدراون لەسەر ئێمەش تاقیبکرێتەوە"

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "وەک چۆن سەرجەم هاووڵاتییانمان گەیاند بە فراوانترین ماف و ئازادی، پشت بە خوا بەهەمان شێوە لەڕێی پڕۆگرامی ئابووری، وەبەرهێنان، دامەزراندن، هەناردە و گەشە کردنەوە، ئاستی خۆشگوزەرانیشیان بەرز دەکەینەوە".

ئەردۆغان، گرتەی ڤیدیۆیی ئەو سەردانەی بڵاوکردەوە کە دوێنێ بۆ شاری سێرت ئەنجامیدابوو، لە میانەی گوتەکانیشیدا دەڵێت: "ئەو چاوانەی بە درێژایی هەزار ساڵ بڕدراونەتە نیشتیمانەکەمان، لە ئێستاشدا هەن. لەبیرمان نەکردوەکە پێنج-شەش ساڵ بەر لە ئێستا چۆن و لەبەرچی رێکخراوە تیرۆرستییەکانیان لە دژمان بەکارهێنا. زۆر باشیش دەزانین کە بۆچی هەوڵ دەدرێت رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بهێڵدرێتەوە کە ٤٠ ساڵە خوێنی گەلەکەمان دەمژێت".

ناوبراو، باسی لەوەش کردووە کە ئاگاداری ئەو گەمانەن کە بۆ پارچەپارچەکردنی یەکێتی گەل و حکوومەتی تورکیا خراونەتەگەڕ.

سەرکۆماری تورکیا جارێکی دیکەش ئەوەی دووپات کردەوە کە تورکیا "یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتیمان و یەک دەوڵەتە" و گوتیشی: "ئێمە هەموو ئەم سیناریۆیانە تێکدەشکێنین. هیچ هەلێک نادەینە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەو ئاستەی تورکیا لە رووی دیموکراسی، ماف، ئازادی و گەشەپێدانی ئابوورییەوە پێیگەیشتووە، لەناوببەن و دووبارە ئێمە بخەنە ناو گێژاوی ململانێی ناوخۆیی. هەوڵدرا ئەو پیلانانەی ئێستا لە سووریا، عێراق، لیبیا و سوودان ئەنجامدراون لە تورکیاش تاقیبکرێنەوە، بەڵام بە پشتیوانی خوا و جوامێری گەلەکەمان توانیمان سەربەرزانە لە هەموو ئەو پیلانانە پوچەڵ بکەینەوە. لە ئێستاشدا لە بواری ئابووریدا هەمان خەبات دەکەین".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın