جيهان

ئێران: "لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ھێرشی ئیسرائیل دەدەینەوە"

Ahmet Dursun  | 15.04.2024 - نوێکردنەوە : 02.05.2024
ئێران: "لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ھێرشی ئیسرائیل دەدەینەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، عەلی باقری ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەدەنەوە.

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤيزیۆنی فەڕمی وڵاتەکەیدا، باقری باسی لەوە کرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق هەڵەیەکی ستراتیجی بوو.

باقری باسی لەوە کرد کە ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگریی کردن لە خۆی توانای سەربازیی و بەرگریی خستەڕوو و ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی دیکە بکات، ئەوا پێویستە بزانێت ١٢ ڕۆژ ناوەستین و وەڵامەکەی ڕۆژان و کاتژمێر پێناچێت و لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی دەدرێتەوە".

هەروەها باقری باسی لەوە کرد کە ئێران ئامادەی هەموو جۆرە ئەگەرێکە و، ڕایگەیاند: "پێویستە زایۆنیستەکان دووەمین هەڵە نەکەن، چونکە کاردانەوەی ئێران توندتر و بەهێزتر و خێراتر دەبێت".

گرژی ئێران - ئیسرائیل

ئیسرائیل لە یەکی نیساندا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لەو هێرشەدا حەوت کەس کە دووانیان جەنەراڵ بوون لە سوپای پاسداران کوژران.

ئێران هێرشەکەی بە هێرش کردنە سەر خاکی خۆی لە قەڵەمدا و، ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامی دەداتەوە.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران دەداتەوە.

ئێران لە ١٣ی نیساندا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازە و مووشەکی کروز و بالستی دەستی بە هێرش کرد بۆ سەر ئیسرائیل و، چەند ئامانجێکی سەربازیی بۆردومان کرد.

ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا زۆربەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ولاتەکەیەوە خراونەتەخوارەوە، بەڵام بنکەیەکی سەربازیی باشووری وڵاتەکەی پێکراوە.

ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە حکوومەتی تەل ئەبیب بڕیاریداوە بە شێوەیەکی "ڕوون و کاریگەر" وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران بداتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın