جيهان

ئێران دژ بە هەڕەشە ئەمنییەکان مانۆڕی سەربازیی لە گەرووی هورمز دەستپێکرد

Ahmet Dursun  | 16.02.2026 - نوێکردنەوە : 16.02.2026
ئێران دژ بە هەڕەشە ئەمنییەکان مانۆڕی سەربازیی لە گەرووی هورمز دەستپێکرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئێران بڵاوی کردەوە، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان لە گەرووی هورمز دەستی بە مانۆڕی سەربازیی کردووە.

بەپێی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، مانۆڕەکە بە ناوی "کۆنتڕۆڵکردنی زیرەکی گەرووی هورمز" لەلایەن هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانەوە لە کەنداوی بەسرە و گەرووی هورمز ئەنجام دەدرێت.

باس لەوە کرا کە لە مانۆڕەکەدا سوپای پاسداران تیشک دەخاتە سەر وەڵامی خێرا، یەکلاکەرەوە و گشتگیر دژی ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لە دەریاوە بکرێت.

لە کاتێکدا ئیدارەی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات و، بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە بەهێز کردووە و هێزی دەریایی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، تاران ئەمە وەک هەڕەشەی ئەمنیی هەژمار دەکات.

گەرووی هورمز وەک خاڵێکی پەڕینەوەی ستراتیجی ناسراوە، کە بەشێکی گرنگی بازرگانی نەوتی جیهانیی پیادا تێدەپەڕێت.

ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، گەرووی هورمز دادەخات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın