Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب له كنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل)، له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌بیانووی ژاوه‌ژاو له ئیسرائیل، كاردانه‌وه‌یان نیشاندا.
دوای ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه له كۆمسیۆنی یاسادانان په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ئیسرائیل كرا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا پڕۆژه‌یاساكه‌ی به مه‌ترسیدار ناوبرد و هۆشدارییدا له په‌سه‌ند کردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه.
له‌ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ پێشێلكاریی ئه‌ركێكی ئاینیی مسوڵمانانه، ده‌ستێوه‌ردانێكی قبوڵنه‌كراوه بۆ په‌رستش و به‌ها ئایینییه‌كان".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كراوه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پێشێلكاری و هێرشه‌ی سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا بێنه ده‌نگ.
له‌لایه‌كیتره‌وه په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی كنێست له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پڕۆژه یاساكه‌یان به "هه‌نگاوێكی پێشێلكار و نه‌ژادپه‌رستانه دژی ئازادیی په‌رستش" ناوبرد.
لهڕوونكردنهوهكهدا كاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بانگی ئیسلام له ئیسرائیل به مه‌ترسیدار ناوبراوه.
هه‌روه‌ها له روونكردنهوكهدا ئیدانه‌ی ئه‌وه كراوه كه ناتانیاهۆ ده‌نگی بانگی به "ژاوه‌ژاو" ناوبردووه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه، بانگ ته‌نها ئه‌ركێكی ئاینی نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له گرنگترین سیمبۆله‌كانی كولتوور و شارستانییه‌تی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین.