Musab Turan
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتوون، تاوەری هەردوو كیشوەری ئاسیا و ئەورووپا ٣٠٤،٥ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە تەواو بووە و، بۆ لابردنی وێستگەكانی كاتی كەشتی و بەلەم كاركردن بەردەوامە.
لەكاتێكدا كارەكانی كۆنكریتكردنی شیشبەندی لێوارەكانی دەرەوە بەردەوامی هەیە، لەبەشی ئەورووپا ١٩ دانە و لەئاسیاش ١٩ دانە كە بە هەردووكیان دەكاتە ٣٨ دانە پۆڵای بنكەیی و دوو دانە پۆڵای ئاسایی جێگیركراون.
١٩ پۆڵا بنكەییەكەی دیكەش لەتوزلا و ئاڵتنئۆڤا خەریكی جێگیركردنیانن. یەكگرتنی پردەكە لەهەردوو بەشەكەی ئاسیا و ئەورووپا ٩٦٩ مەتری تەواوبووە و ٤٣٩ مەتری ماوە.