İdris Sülün
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن، به‌رپرسی رێكخه‌ری كاره هه‌واڵگرییه‌كانی دژی ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا، چین و وڵاتانی دیكه بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ستنیشان كرد.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مریكا ئاڤرڵ هێینس، نیكۆڵ دێ های رایگه‌یاند كه جێفری وێچمێن به "به‌رپرسی دژی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان" ده‌ستنیشان كراوه.
دێ های تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی وێچمێن زیاتر له ٣٠ ساڵه له ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA خزمه‌ت ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ئه‌ركی گرنگی پێ سپێردراوه.
"به‌رپرسی دژی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان" به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستنی ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و تیمه هه‌واڵگرییه‌ی له ١٨ ئه‌ندام پێك دێت.