Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2017
به‌رلین - AA
بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی (بوندەستاگ)، دەنگدەرانی ئەڵمانیا روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.
كاتژمێر ٠٨:٠٠به كاتی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر ١٨:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە تەواوی ئەڵمانیادا، ٤٢ پارت چوونەتە کێبرکێوە و، چوار هەزار و ٨٢٨ کاندید بەشدارن.
لەم هه‌ڵبژاردنه‌دا، ٦١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگدەر مافی ده‌نگدانیان هەیە و ٢٩٩ ناوچەی هەڵبژاردن دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی ٥٩٨ پەرلەمانتاری نوێ.
دەنگدەران لە یەکەمجاردا کاندیدی پەرلەمانیی ناوچەکانی خۆیان دیاری دەکەن و لە دەنگدانی دووەمدا دەنگ بە پارتەکەیان دەدەن. لە ١٦ پارێزگادا نزیکەی ٧٣ هەزار و ٥٠٠ سندوق هەیە و ٦٥٠ هەزار کارمەندی سەر سندوق دیاری کراون.
ئه‌ڵمانیا ١٧ ملیۆن كۆچبه‌ر یان بیانیی تیادا ده‌ژی و له‌و ژماره‌یه ٥،٨ ملیۆنیان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
گه‌وره‌ترین گروپی بیانی له ئه‌ڵمانیا توركه‌كانن كه ژماره‌یان ده‌گاته سێ ملیۆن و تا ئێستا به پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی‌یان نه‌بووه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی رایگه‌یاندووه، ٧٢٠ هه‌زار هاووڵاتیی به‌ڕه‌گه‌ز تورك مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا.