جيهان, وەرزش

ئیتاڵیا.. خه‌ڵكی ناپۆلی بۆ مارادۆنا رژانه‌ سه‌ر شه‌قام

- هاووڵاتییانی شاری ناپۆلی له‌ ئیتاڵیا به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ بۆ كۆچی دوایی یاریزانی ئەفسانەی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا چوونه‌ یاریگای سان پاوڵۆ.

Barış Seçkin  | 27.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
ئیتاڵیا.. خه‌ڵكی ناپۆلی بۆ مارادۆنا رژانه‌ سه‌ر شه‌قام

Roma

ناپۆلی – AA

هاووڵاتییانی شاری ناپۆلی له‌ ئیتاڵیا به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ بۆ كۆچی دوایی یاریزانی ئەفسانەی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا چوونه‌ یاریگای سان پاوڵۆ.

هه‌زاران هانده‌ری مارادۆنا یاریگاكه‌یان به‌ گوڵ، پۆسته‌ر و مۆم رازانده‌وه‌ و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ مارادۆنای یاریزانی جارانیان ده‌ربڕی كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناپۆلی بگاته‌ قۆناغێكی هه‌ره‌ دره‌وشاوه‌ له‌ مێژوودا.

ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیيا‌نی شاره‌كه‌ بۆ مارادۆنا ده‌گریان، به‌شێكی دیكه‌یان نزایان بۆ ده‌كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان باسی ئه‌ویان بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌كرد.

هانده‌ران هه‌روه‌ها تابلۆی ناوی "دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا"یان له‌ ده‌روازه‌ی یاریگاكه‌ هه‌ڵواسی.

ئێواره‌ی دوێنێش هانده‌ران چوارده‌وری یاریگاكه‌یان گرت و مه‌شخه‌ڵیان هه‌ڵكرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ دوای كاتژمێر ٢١:٠٠ له‌ باڵه‌كۆنی ماڵه‌كانیانه‌وه‌ چه‌پڵه‌یان بۆ مارادۆنا لێ دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان مۆمیان بۆ داگیرساند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın