Dmitri Chirciu
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2022
لڤیڤ - AA
لە شاری لڤیڤ لە ئۆکراینا سێ وێستگەی کارەبا بە مووشەک کرایە ئامانج.
سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ، ئاندرەی سادۆڤیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "بە مووشەک هێرش کرایە سەر سێ وێستگەی کارەبا و بەم هۆیەوە کێشە لە کارەبای شارەکەدا دروست بوو. تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی شوێنەکە کران و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد باڵەخانەکانی دەوروبەری وێستگەکانیش زیانیان بەرکەوت و بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس برینداربوون.