Ruslan Rehimov
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2022
کیێڤ - AA
ئۆکراینا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای رووسیا، ١٧ هەزار سەرباز، ١٢٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٢٧ کۆپتەر و ٥٨٦ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لەبارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-٢٨ی ئادار، خستەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ١٧ هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٢٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٢٧ کۆپتەر، ٥٨٦ تانک، هەزار و ٦٨٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٣٠٢ تۆپهاوێژ، ٩٥ مووشەکهاوێژ و ٥٤ سیتسمی بەرگریی ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.
لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و ١٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، حهوت كهشتی و بهلهم، ٧٣ تانکی سوتەمەنی، ٦٦ فڕؤکەی بێفڕۆکەوان، حەوت کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.